خولەکانی جیهان

پاریس سانجێرمان پلان بۆ نیمار دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان پلان بۆ نیمار دادەنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەڕێوەبەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان پلانێکیان داناوە بۆ ئەوەی نێیمار جونیەری ئەستێرەی یانەکە لە پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا واز لە نێیمار بهێنێت.

رۆژنامەی "Le Parisien" کە نێیمار بە تەواوی ئارەزووی دووبارە لە بەرکردنی درێسەکەی پاریسی لەدەستدا، بەتایبەتی دوای ئەو رووداوانەی کە لەم دواییانەدا هاندەرانی لەبەردەم ماڵەکەیدا هوتافیان دەکێشا.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە بەرازیلییەکە بە کەسانی نزیکی وتووە کە ئەم رووداوە دوایین وەستانی پەیوەندییەکەیە لەگەڵ "پی ئێس جی"دا و هیچ ئارەزوویەکی نەماوە بۆ بەردەوامبوون.

نێیماری تەمەن 31 ساڵ، ئامادەیە لێکۆڵینەوە لەو پێشنیارانە بکات کە لە هاویندا بەردەستن بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا سەرکێشی بکات.

رۆژنامەکە پێشنیاری ئەوەی کرد کە خولی پریمەرلیگ ببێتە شوێنی داهاتووی هێرشبەری پێشووی بەرشەلۆنە.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە یانەی پاریسی بە تەواوی ئامادەیە بەشێک لە مووچەی نێیمار هەڵبگرێت، ئەگەر بە قەرز جێبهێڵێت یان کۆتایی بە فرۆشتن بهێنێت.

ئەو روونیکردەوە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دەناڵێنێت، هەروەها مووچەیەکی زۆریش وەردەگرێت، ئەمەش بەربەستێکە بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت واژۆی لەگەڵ بکات.

گرێبەستەکەی نێیمار لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت و بەپێی راپۆرتەکان بڕگەیەک هەیە کە ڕێگە بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات تا ساڵی 2027.








Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب