خولەکانی جیهان

ریال مدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت
مەودا میدیا- سەباح خضر

راهێنەری ریال مەدرید، کارلۆ ئەنچێلۆتی 48 کاتژمێر پێش رووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی دووەمی نیوە کۆتایی خولی چامپیونسلیگ هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید، کەریم بنزیما و ئێدواردۆ کاماڤینگا ئەمڕۆ  دووشەممە بەشدارییان لە راهێنانی ریال مەدرید کرد.

ئەنچێلۆتی بێنزیمای لە دوایین پێکدادانی خێتافی لە لالیگا هێنایە دەرەوە، لە کاتێکدا ئێدواردۆ کاماڤینگا لە هەمان رووبەڕووبوونەوەدا تووشی پێکان بوو.

کاماڤینگا دوێنێ پشکنینی ئێم ئاڕ ئای بۆ ئەنجامدرا، کە نیشانی دا کە پێکانەکەی زۆر کاریگەر نیە و ئامادەیە بچێتە ناو یاریگای ئیتیحاد بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر سیتی.

لە یاری یەکەمی نێوان ریال مەدرید و مانچستەر سیتی هەردوو یانە بە یەک گۆڵ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یەکسان بوون.

کاماڤینیگا
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب