کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دەربازکردنی هاوڵاتییان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دەربازکردنی هاوڵاتییان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە كاریان دەربازكردنی هاوڵاتییان بووە لە سنوری قەزای پێنجوێن، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایکردووە "بەتۆمەتی دەربازكردن و ھێنانی ھاوڵاتییان بەشێوەی نایاسایی (بەقاچاخ) لەناوچە سنورییەكانی قەزای پێنجوێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر دو تۆمەتبار كە ھاوڵاتیانیان بەشێوەی نایاسایی لەگوندە سنورییەكانی قەزای پێنجوێنەوە داخڵی ھەرێمی كوردستان دەكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن دو تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ھەردو تۆمەتبار (ر، ص ف - ن، ص، ف) كە دانیشتوی گوندە سنورییەكانی قەزای پێنجوێنن، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "لەسەر فەرمانی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم ھێزەكانی پۆلیس لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئامادەباشی زیاتردان بۆ ھاوكارییكردنی ھێزە ئەمنییەكانی دیكەو تیمە فریاگوزارییەكانی تەندروستی و قائیمقامییەت بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونەتەبەر".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان