خولەکانی جیهان

پیدری لەسەر گەڕانەوەی میسی هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیدری لەسەر گەڕانەوەی میسی هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە پێدری بۆ چوونی خۆی دەربارەی هەواڵی ئەم دواییەی ئەفسانەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی راگەیاند کە لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەی کەتەلۆنیەکە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەکەی پاریس سان جێرمان لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت و جێهێشتنی لە یانەی پی ئێس جی پشتڕاستکرایەوە دوای ئەوەی بەم دواییانە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی یانەکە و هەوادارانیدا کێشەی هەبوو.

پێدری لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی "El hormiguero" ئیسپانی وتی: لە هەموو شوێنێک دەنگۆی زۆر دەربارەی مێسی دەبینم، بەڵام ئێستا هیوادارم بگەڕێمەوە بەرشەلۆنە، بێگومان ئەمە پشت بە یانەکە و میسی دەبەستێت و هیوادارم بە زوویی رووبدات.

جێی ئاماژەیە کە پێدری بەشداری کاریگەری هەبوو لەم وەرزەی نازناوی لالیگا بۆ بەرشەلۆنە کە ئەو یانەیە توانی بۆ جاری 27هەمین ببێتە پاڵەوان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب