خولەکانی جیهان
ریال مدرید پێنج هێرشبەر دەکاتە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
بەرپرسانی ریال مەدرید بەدوای گرێبەستێکی هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێن بۆ بەهێزکردنی تیپەکە، لە دوای هەڵکشانی تەمەنی کەریم بنزیما.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرایکرد: کە بەڕێوەبەرایەتی ریال مدرید پێویستە هێرشبەرێکی نوێ لەخۆبگرێت کە ڕکابەری لەگەڵ بێنزیما دەکات، چونکە ئەو بە تەنها لە پێشەوە دەمێنێتەوە دوای ئەوەی ماریانۆ دیاز لە کۆتایی وەرزەکەدا وازی لە یاریکردن هێنا.
رۆژنامەکە پێنج ناوی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید پاڵێوراو کردووە، کە ئەوانیش هاری کەین، دوسان ڤلاهۆڤیچ، گۆنزالۆ ڕامۆس، جولیان ئەلڤارێز و جۆزێلۆ ماتۆ.
ئەستێرەی تۆتنهام هاری کەین بەهای بازاڕی 80 ملیۆن یۆرۆی هەیە، لە کاتێکدا هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس ڤلاهۆڤیچ توانایەکی بەرچاوی هەیە لە تۆمارکردنی گۆڵ و پێیەکی بەهێزی چەپی هەیە بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ.
هێرشبەری یانەی بێنفیکا گۆنزالۆ Rامۆس تەمەنی 21 ساڵە و نرخەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و لە جامی جیهانی 2022 ئاستێکی باشی پیشاندا.
رۆژنامەکە دەڵێت: ریال مەدرید دەتوانێت هێرشبەری ئەرجەنتین جولیان ئەلڤارێز مانچستەر سیتی ڕابکێشێت، چونکە مان سیتی بەنیاز نییە واز لە ئەلڤارێز بهێنێت، بەڵام زیرەکی هاوڕێکەی هالاند دەستپێکردن و گەشەکردنی ئاستی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەی تێکدەدات.
کە مترین بژاردە هێرشبەری ئیسپانیۆل جۆزێلۆ ماتۆیە، کە بەهای بازاڕی کەمتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆی هەیە و کەش و هەوای مێرینگ دەناسێت و لەگەڵ ریال مەدرید گونجاوە.
جگە لەو ناوانەی کە پاڵێوراون، ناوی هێرشبەری گەنجی ئۆرۆگوای ئەلڤارۆ رۆدریگێز دێت کە لەم وەرزەدا لەلایەن راهێنەر، کارلۆ ئەنچێلۆتەوە پیشاندراوە.