خولەکانی جیهان

سلڤا داهاتووی خۆی هەڵدەبژێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلڤا داهاتووی خۆی هەڵدەبژێرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

داهاتووی یاریزانی ناوەڕاستی پورتوگال بێرناردۆ سیلڤا کە لە ئێستادا لەگەڵ یانەکەیە.

سیلڤا کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتایی دێت، بە توندی پەیوەستە بە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە یان پاریس سان جێرمان لە هاوینی داهاتوودا.

تۆڕی فەڕەنسی "Le Sport 10" رایگەیاند: کە سیلڤا نوێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات و دەیەوێت وەڵامی یانەکە بزانێت بۆ پلانە ئابوورییەکەی بارسا کە لە وەرزی نوێدا پێشکەشی کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس سان جێرمان لە پلەی دووەمی هەڵبژاردەکانی یاریزانەکەدایە.

سێلڤا بڕیار دەدات لە مانچستەر سیتی بمێنێتەوە ئەگەر لە بەرشەلۆنە و پاریسەوە ئۆفەرێکی جددی پێنەگات.

سیلڤا ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر ریال مەدرید بە ئەنجامی 4-0 لە قۆناغی دووەمی نیوە کۆتایی خولی چامپیۆنسلیگ لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو و گەیشتن بە یاری کۆتایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەرمیلان کە بڕیارە لە ئەستەنبوڵ لە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

دوای کۆبوونەوەکە، سیلڤا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە راستییەکەی گواستنەوەکەی بۆ "پی ئێس جی"، لە وەڵامی کەناڵی فەڕەنسی "RMC" Sport وتی " لە ئێستادا پلانم هەیە وەرزەکە بە باشی تەواو بکەم، پاشان دەبینین چی لە پەنجەرەی گواستنەوەکەدا روودەدات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب