خولەکانی جیهان

گرێبەستی میسی دەچێتە قۆناغی نوێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرێبەستی میسی دەچێتە قۆناغی نوێ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ بەرشەلۆنە لەم هەفتەیەدا گەیشتە قۆناغی بڕیاردەر.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، بەرپرسانی بەرشەلۆنە ناترسێن لەوەی بە بوێرییەوە قسە لەسەر گەڕانەوەی مێسی بکەن لەم رۆژانەی دواییدا، بەتایبەتی رافا یوتی جێگری سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە کە یەکەم بۆمبی سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی لە کۆتایی مانگی سێدا فڕێدا و دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە میانەی ئاهەنگ گێڕان بۆ نازناوی خولی ئیسپانی دووبارەی کردەوە و گوتیان: دەمەوێت بگەڕێتەوە، ئەم چیرۆکە دەبێت کۆتایی پێبێت.

وەک بوستی، سەرۆکی بارسا لاپۆرتا هەفتەیەک لەمەوبەر رایگەیاند کە بەرشەلۆنە دەتوانێت رکابەری بکات لەگەڵ پێشنیارەکەی سعودیە یان هەر شتێکی دیکە، هەرچەندە میسی هێشتا بێدەنگە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە بەهۆی دوو شتەوەیە: یەکەمیان ئەوەیە کە چاوەڕێی میسی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی نازناوی خولی فەڕەنسا لەگەڵ پاریس، کە لەوانەیە رۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر ستراسبۆرگ بەدەست بهێنرێت، باوک و بریکارەکەی مێسی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنەیان پشتڕاستکردەوە کە ئەو یاریزانە بیر لە هیچ شتێک ناکات پێش ئەوەی نازناوی خولی فەڕەنسا یەکلایی بکاتەوە.

هەروەها بەرشەلۆنە پێشبینی ئەوە دەکات لەم هەفتەیەدا گڵۆپی سەوز لە لالیگا وەربگرێت سەبارەت بە پلانە داراییەکەی و بۆیە بە جددی هەنگاو بنێت بەرەو گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی میسی.

جێگری سەرۆکی یانەی لالیگا ئێدوارد ڕۆمیۆ لەم دواییانەدا هۆشدارییەکانی راگرت کە دەڵێت : بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکان دەبێت بۆنس هەبێت بەتایبەتی لەو کاتەوەی یانەکە پێداویستییەکانی تۆمارکردن یان نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی یاریزانەکانی ئاراوجۆ، گاڤی، مارکۆس ئەلۆنسۆ، سێرگی ڕۆبێرتۆ، ئیناکی پێنا و باڵدی جێبەجێ نەکردووە.

رۆژنامەکە روونیکردەوە کە سەرەڕای هەموو ئەمانەی سەرەوە، هێشتا متمانە بەخۆبوون لە یانەی بەرشەلۆنە هەیە سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی سەرەڕای نەبوونی پێشنیارێکی دیاریکراو، چونکە بارسا ئاماژەی ئەرێنی وەردەگرێت لە دەوروبەری رووداوەکە سەبارەت بە هەواڵی یاریکردن لە کامپ نۆو لە وەرزی داهاتوودا. 

ئەو رایگەیاند: کە مێسی هێشتا وەڵامی پێشنیارەکەی یانەی هیلالی سعودی نەداوەیەوە، کە ساڵانە 500 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە