خولەکانی جیهان

بریار و سزای توند لە تۆپی پێی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بریار و سزای توند لە تۆپی پێی کوردستانەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یەک شەممە (21-5ـ2023) بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

1- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دووکان و یانەی پەروەردە : 
بەهۆی قسەی ناشیاو بەرامبەر بەناوبژیوانان لەلایەن سەرپەرشتیاری یانەی دووکان (لەتیف عەلی)  بڕیاردرا بە : 
راگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی . 
پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار  . 
2- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی تەناهی و یانەی شێلادزێ  :

بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی یاڕیدەری راهێنەری یانەی شێلادزێ ( محمد سەلیم ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی ، وپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار.
بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی  راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی  شێلادزێ ( کارزان شەوکەت ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی ، وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار.
بەهۆی قسەی ناشیاو و دەرچوون لەگیانی وەرزشی ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی  راهێنەری یانەی تەناهی ( سەبڕی سلێمان   ) بۆ 2 یاری  ، وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار.
 بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی  سەرپەرشتیاری یانەی تەناهی ( زەکی مەهدی ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارت سوورەکەی ، وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار.

3- سەبارەت بەرووداوەکانی یاری نێوان یانەی شێخان و یانەی دینارتە : 
دوورخستنەوەی یانەی دینارتە لەخولی پلە دووەکان بۆ ئەم وەرزە (2022-2023) . 
ئەنجامدانی سەرجەم یارییەکانی یانەی دینارتە لە وەرزی (2023-2024) لەدەرەوەی یاریگای خۆی . 
پێبژاردن بەبڕی 3 ملیۆن دینار.
دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانەی خوارەوەی یانەی دینارتە (تاهەتاهەتایی) لەسەرجەم خول و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەدەرچوونی ئەم بڕیارە بەدواوە :
1-  نەوزاد سادق ژمارە 2 
2- شەعبان سەعید ژمارە 5 
3- نەشوان حاجی ژمارە 27  
4- حەمزە موحان ژمارە 18
5- سەرپەرشتیاری یانەی یانەی دینارتە ( کاروان سمۆ) 
سوپاس و پێزانین بۆ ئەم بەڕێزانەی خوارەوە کە رۆڵیان هەبووە لەناوبژی و پاراستنی ناوبژیوانانی یاری نێوان ( شێخان - دینارتە )   . 
1- سەربەست عبدالله کارگێڕی یانەی دینارتە
2- بێدار لەزگین کارگێڕی یانەی دینارتە 
3- زێبار جانگیر کارگێڕی یانەی دینارتە 
4- مەهدی ساڵح کارگێری یانەی شێخان  
5- یاریزانی یانەی دینارتە هۆگر سەعدی ژمارە 4 
6- یاریزانی یانەی دینارتە یاسین عبدالرحمن ژمارە 7 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان