کوردستانی

وەزیری دارایی: گرتنەبەری روشوێنی توند لە دەروازە سنوورییەکان زیانی زۆری بە ئابووری هەرێمی کوردستان گەیاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی: گرتنەبەری روشوێنی توند لە دەروازە سنوورییەکان زیانی زۆری بە ئابووری هەرێمی کوردستان گەیاندووە
مەودا میدیا-

 وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گرتنە بەری روشوێنی توند لە دەروازە سنوورییەکان زیانی زۆری بە ئابووری هەرێمی کوردستان گەیاندووە ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر سەرپێچییەکان لە مەرزی باشماخ بەردەوام بێت مەرزەکە دادەخەن.

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخی کرد و بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "رێوشوێنی توند لە مەرزەکە گیراوەتە بەر و تەنها هەدێک تێکەڵبوون لە نێوان کرێکارانی ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەبووە بۆ ئەو مەبەستەش هاتووینەتە مەرزەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی بەشێکی گرنگی داهاتی کوردستان لەو دەروازە سنووریانەوەیە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەکان زیانی زۆری بە ئابووری هەرێمی کوردستان گەیاندووە".

ئەوەشی خستەڕوو "چەند سەرپێچییەک لە رێکارە تەندروستییەکانی مەرزی باشماخ کراوە، ئەگەر بەردەوام بێت مەرزەکە دادەخەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان