خولەکانی جیهان

فیرمینیو پشت لە ریال مدرید دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فیرمینیو پشت لە ریال مدرید دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هێرشبەری لیڤەرپوڵ رۆبێرتۆ فیرمینۆ سەرنجی زۆرێک لە یانە باڵاکانی گرتووە لە مێرکاتۆی هاوینەدا، دوای ئەوەی یانەی سوور بە فەرمی لە کۆتایی وەرزەکەدا رۆیشتنی ڕاگەیاند.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت : فیرمینۆ گرنگی بە یانەکانی ئینتەرمیلان و ریال مەدرید داوە، جگە لە پێشنیارەکانی لە خولی پریمەرلیگ و تورکیاوە.

فیرمینۆ بەم دواییانە خۆی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کرد، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە ئەو وەک بژاردەی یەکەم دانا بۆ پشتیوانیکردنی هێرشبەرەکە و پێی باشترە لە یاریزانەکانی دیکە.

هەروەها فیرمینۆ ئامادەیە قوربانی بدات بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات، چونکە ئەو سەرنجڕاکێشە بۆ بیرۆکەی یاریکردن لە کامپ نۆ.

رۆژنامەکە روونیکردەوە کە هێرشبەرە بەرازیلییەکە وەڵامی ئەو پێشنیارانەی نەدایەوە کە پێی گەیشتووە و چاوەڕێی ئەوە دەکات پێگەی بەرشەلۆنە بزانێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان لە بارسا ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە پیێر ئێمێریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری چێڵسی، لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە جێگرەوەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی.

ئۆبامییانگ بە خۆڕایی یانەی چێڵسی جێدەهێڵێت و رازی دەبێت بە کەمترین مووچە کە لە بەرشەلۆنە پێی دەدرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە