کوردستانی
دەروازەیەکی سنووری لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەشێوەیەکی کاتی داخرا بەڕێوبەری گومرگی مەرزەکەش دەڵێت "هەندێک رێککار و رێنمایی نوێ هاتووە بۆمان بەمەبەستی بەرگریکردنی و رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت جێبەجێبکرێن".
شاخەوان بەکر، بەڕێوبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی کاتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ داخراوە، لەبەر ئەوەی هەندێک رێککار و رێنمایی نوێ هاتووە بۆمان بەمەبەستی بەرگریکردنی و رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت جێبەجێبکرێن بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای جێبەجێ کردنی ئەو رێککارە نوێیانە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاتووچۆ کردنی بازرگانی لە مەرزەکە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران وەک خۆی دەمێنتەوە و قەدەغە دەبێت".