خولەکانی جیهان

مباپی یانەکەی هەڵدەسوڕێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپی یانەکەی هەڵدەسوڕێنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ بڕیارێکی نوێی داوە کە لەوانەیە لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی یانە فەڕەنسییەکەیدا رووبەڕووی یەک دەبێتەوە

رۆژنامەی لیکیب رایگەیاند: کە ئێم باپی تەمەن 24 ساڵ بڕیاری داوە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ نەکاتەوە تا هاوینی 2025.

ئەو روونیکردەوە کە کیلیان هەتا 31 ی مانگی حەوت ماوەی هەیە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی تر.

ڕۆژنامەی فەڕەنسی بە ناونیشانی "گرێبەستی بێ متمانەیی" ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای هەوڵەکانی بەرپرسانی یانەی پاریس بۆ دانانی ئێمباپێ بۆ سەرۆکایەتی پڕۆژە وەرزشییە نوێیەکە، یاریزانەکە بڕیاریدا گرێبەستەکەی بۆ وەرزی سێیەم درێژ نەکاتەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێمباپێ و پی ئێس جی هێمنتر دەردەکەون لەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر هەبوو، هەروەها متمانەیەک هەیە لەنێو دیوارەکانی یانەکە کە لەم هاوینەدا نەڕوات.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لاوازی گرێبەستەکانی پی ئێس ئێس لە هاوینی ساڵی رابردوودا وای لە ئەستێرە فەڕەنسییەکە کردووە بڕیار لەسەر جێهێشتنی بدات.

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیارەکەی کیلیان بۆ چالاککردنی بڕگەی وەرزی سێیەم لەوانەیە هەوڵێک بێت بۆ فشارخستنە سەر بەڕێوەبەرایەتی پاریس بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سەرکەوتووتر لە هاوینی ئەمساڵدا.

یانەی پاریسی سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لە کۆتایی وەرزی رابردوو، هەرچەندە زۆر نزیک بوو لەوەی بە گواستنەوەیەکی خۆڕایی بچێتە پاڵ ڕیال مەدرید.

لەو کاتەدا، ئێم باپی لەگەڵ ناسر ئەلخەلیفی، سەرۆکی یانەی پاریس، چوونە خوارەوە بۆ یاریگای پارک دێس پرێنس و کراسێکیان لەبەردا بوو کە لەسەری نووسرابوو، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە وەرزی سێیەمی گرێبەستەکەی ئێستا، بڕگەیەکی هەڵبژاردەییە کە بە خواستی یاریزانەکە بڕیار دراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد