کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، لەوانەش:

-راگرتنی هاتووچۆ نێوان قەزا و ناحییەکان.
-راگرتنی هەموو هێڵەکانی گشتی وەک پاس و مینی پاس.
-داخستنی هەموو کافتریا و چایخانە و شوێنی جەنجاڵ.
-هەر لایەنێک پابەند نەبێت و نرخ بەرزبکاتەوە، سزا دەدرێت.
-ئەو کەسانەی بە قاچاخ بگەڕێنەوە، وەک تاوانبار سەیر دەکرێن.
پارێزگاری سلێمانی داواشی لەسەرجەم هاوڵاتییان کرد کە لەماڵەکانی خۆیاندا بمێنەوە و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن بەمەبەستی هاوکارکردنی تیمەکانی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.