کوردستانی

40 کارمەند لەم نەخۆشخانەیە دادەمەزرێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


40 کارمەند لەم نەخۆشخانەیە دادەمەزرێندرێت
مەودا میدیا -
 
قایمقامی قەزای بەردەڕەش رایدەگەیەنێت رەزامەندیی حکومەتی هەرێممان وەرگرتووە لەسەر دامەزراندنی 40 کارمەند بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری2023  ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی داوە بە دامەزراندنی 40 کەس بە شێوازی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش و چەند کەسێکی دیکەش بە هەمان شێوەی گرێبەست بۆ بنکەی تەندروستیی ناحیەی دارەتوو دادەمەزرێن".
 
باسی لەوەشکردووە "سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندیی داوە کە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش دابین بکرێت، ساڵی رابردوو بینای نەخۆشخانەکە تەواو بووە و بڕی زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ خەرج کراوە".
 
قایمقامی بەردەڕەش وتوشیەتی "پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی بەردەڕەش وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دابین بکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی