کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: گەرمای ئەم هاوینە پچڕ پچڕ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: گەرمای ئەم هاوینە پچڕ پچڕ دەبێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت گەرمای هاوینی ئەمساڵ پچڕ پچڕ دەبێت و لە مانگی ئەیلولیشدا زووتر بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری2023  شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئاماژەکانی کەشوهەوا دڵخۆشکەرن، پێناچێت مانگی حوزەیران زۆر گەرم بێت، پێشریش ئاماژەمان بەوەداوە کە مانگی داهاتوو بارانمان دەچێتە سەرووی رێژەی ئاسایی، مانگی داهاتووش گەرمای زۆری تێدانابێت و کەش فێنک دەبێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا و ئەم بەهارە کەشی فێنک باڵادەستە و گەرمایەکی زۆری تێدا نییە کە بێزارکەربێت، ئەو گەرمایەشی کە ماوەی رابردوو هەبوو، لە داهاتووشدا دەبێت و هۆکارەکەی بەرزیی رادەی شێیە لە ژینگەکەماندا".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەگەر پلەی گەرمی 25 بێت و رادەی شێ بەرز بێت لە هەوادا، هەستکردن بە گەرما زیاتر دەبێت و هەست بە پلەی گەرمی 30 و زیاتر دەکرێت".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی وتیشی "گەرمای ئەمساڵ زیاتر لە وەرزی هاویندا دەبێت و چەندین شەپۆلی گەرمای تێدایە، ئەو شەپۆلانەش جێی مەترسیی نابن و هاوینێکی سەلامەت بەسەردەبەین، ناو بە ناو هەوای فێنکیش دادەبەزێت".
 
لە درێژەی قسەکانیشیدا روونیکردەوە "تەمەنی هاوینی ئەمساڵمان کورت دەبێت و بارانیش لە وەرزی هاویندا لە ساڵانی پێشووتر زیاتر دەبێت، لە مانگی ئەیلولیشدا زووتر دابارین دەستپێدەکاتەوە ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی