کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند کە یەکێکیان لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە و تەندروستیی سلێمانیش داوایەک ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە لە فڕۆکەکەدا لەگەڵ ئەو کەسەدا بوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی  رایگەیاند "ئەو هاوڵاتییانەی شەوی رابردوو بەفرۆکە قەتەریەکە هاتوونەتەوە بابێن پشکنین بکەن ، چونکە یەکێکی ناو فرۆکەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو فرۆکەیەی کە تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو ژمارەی سەرنشینەکانی 84 سەرنشینی بەرێزن و فرۆکەکە فرۆکەی کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بووە لە دەوحەووە بۆ سلێمانیQR 462، کاتی گەشتنیشی  10:49 خولەکی بەیانی  12/3/2020  گەشتووەتە شاری سلێمانی، تکامان وایە لەسەرنشینە بەرێزەکان پەیوەندیمان پێوەبکەن ناو ناونیشانی تەواویان بدەنە تیمە پزیشکیەکانمان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "خۆمان سەردانیان دەکەین و سامپڵیان لێ وەردەگرین و رێنمای تەندروستی پێویستیان پێشکەش دەکەین تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان رادەگەیەنن"

گای ئاماژەیە، لە هەرێمی کوردستان 27 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە 19 حاڵەتیان لە شاری سلێمانین و 9 حاڵەتی دیکەشیان لە شاری هەولێرن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان