خولەکانی جیهان

لاپۆرتا چۆن باسی نەوەکانی بەرشەلۆنە دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لاپۆرتا چۆن باسی نەوەکانی بەرشەلۆنە دەکات؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

سەرۆکی بەرشەلۆنە خوان لاپۆرتا یادەوەرییەکانی خۆی بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ ئاشکرا کرد پێش ئەوەی بۆ نوێکردنەوە دابخرێت، لە کاتێکدا رۆژی یەکشەممە میوانداری دوایین یاری لالیگا دەکەن،.

یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو لە یاریگای مۆنجۆیک یاری دەکات

لاپۆرتا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "Mundo Deporitvo" ئیسپانی دەڵێت: زۆرترین نەوەی بەرشەلۆنە کە سەرسامم دەکات لە سەردەمی یۆهان کرۆیف بوو وەک یاریزان. ئەم تیمە بریتین لە: سەدرنی، ڕێڤێ، تۆرێس، کۆستاس، دێ لا کروز، خوان کارلۆس، ڕیکاچ، ئەسێنسی، کرۆیف، سۆتێل و مارتیال.

ئێمە لە وەرزی 73- 74دا لالیگامان بردەوە. ئەوە ئەفسانە بوو بۆ من، چونکە ئێمە نازناومان لە یاریگای مۆلینۆن بەدەست هێنا پێنج خول پێش کۆتایی پێشبڕکێکە.

هەرگیز ناتوانم پاسەکانی کرۆیف لەبیر بکەم، نە گۆڵەکانی سۆتێل لە کامپ نۆو، ئەوان دوو گۆڵی ئەفسانەیی بوون، چونکە گەیشتن بە تۆپەکە بۆ ئەو مانای گۆڵێک بوو، لەو کاتەدا زانرا کە کاتێک پاسێک لە کرۆیفەوە دێت، ئەوە گۆڵێک لە لایەن سوتێڵەوە بەدوایدا دێت.

ئەگەر سەیری ساڵانی دوایی بکەین، گۆڵەکەی سێرجی rۆبێرتۆ بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە ساڵی (2017) زۆرترین کاریگەری لەسەر من هەبوو. هەروەها یارییەکانی جامی ئەوروپام بیر دێتەوە، گەنج بووم و بینیم چارلی سێ گۆڵ لە دژی فێینۆرد تۆمار دەکات لە وەرزی74- 75، مارتی ڤێلۆسیا یاریزانی دڵخوازی منی هەبوو، هەروەها گارسیا کاستانێ، ئەوان بەهرەمەند بوون و من بەرگرییان لێ دەکرد دژی رەەخنەگران.

سەبارەت بە یارییە ناخۆشەکەی لاپۆرتا لە کامپ نۆو وتی: پێکدادانی لیڤەرپوڵ لەگەڵ کێڤن کیگان، لەو کاتەدا هەستم بە خراپی دەکرد. ئێمە براوە نەبووین یان شایستە نەبووین، هەروەها یارییەکەی لیدزیش خۆش نەبوو.

لاپۆرتا لەبارەی باشترین گۆڵەکانەوە وتی: مێسی شایەنی ئەوەیە بە تەنها بەشێک بێت، گۆڵی ڕۆناڵدینهۆ لە سێڤیا هەیە، گۆڵێکی گەورەی لە ناوەڕاستی یاریگا تۆمارکرد، گیل پویۆل، دیکۆ و لیۆ چیرۆکێکی دیکە بوون، ئەم نەوەیە گۆڵی زۆر و جوانی تۆمارکرد.

سەبارەت بە گرنگترین یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لە کامپ نۆو، لاپۆرتا وتی: ئێمە وەک هاندەرێک لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی تایبەت لە دەیان ساڵی رابردوودا بەختەوەر بووین، کرۆیف، مارادۆنا و شوستەرم بینیوە، ناتوانم رۆناڵدۆ، ریڤاڵدۆ، رۆناڵدینیۆ، ڕۆماریۆ و ستۆیچکۆڤ لەبیر بکەم، هەروەک چۆن چاڤی، ئینیستا، گواردیۆلا، لاودروپ، میسی و هێنریمان بینیوە.

باشترین یاریزان و ڕاهێنەر کە لە کامپ نۆ بینیبێتت؟ زەحمەتە بزانیت ئەو کێیە، چونکە بە خۆشحاڵییەوە مێسیم بینیوە، ئەو تێکەڵەیەکە لە نێوان کرۆیف و مارادۆنا، من هەوادارێکی گەورەی قوتابخانەی کرۆیفم، هەرچەندە مارادۆنا وای لێکردم چێژ لە تۆپی پێ ببینم، لە رووی راهێنەرەکانیشەوە، ریکارد، گواردیۆلا هەڵدەبژێرم.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب