خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە بە نیازی چیە بۆ لیونیل میسی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە بە نیازی چیە بۆ لیونیل میسی؟
مەودا میدیا- سەباح خضر

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پاریس سان جێرمان بەردەوامە لە دروستکردنی مشتومڕ لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو بەهۆی نەبوونی روونکردنەوەی هەڵوێستی کۆتایی لەسەر داهاتووی.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پی ئێس جی لە مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و بەپێی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی، مێسی نزیکە لە جێهێشتنی بۆ شوێنێکی نوێ.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، هەژمارکردنی چارەنووسی مێسی لە هاوینی ئەمساڵدا دەستیپێکردووە و یانە کەتەلۆنییەکە گەشبینییەکی مامناوەندی هەیە سەبارەت بە مۆرکردنی گرێبەستەت لەگەڵیدا.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان بەرشەلۆنە و مێسی لە مانگی شوباتی رابردوو بە رێبەرایەتی سەرۆک خوان لاپۆرتا دەستیپێکرد و لایەنەکان رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی ئەو مووچەیەی کە یاریزانەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەریدەگرێت، جگە لە رێککەوتن لەسەر مافی بازاڕکردن.

یانەی بەرشەلۆنە هێشتا چاوەڕێی پەسەندکردنی پلانە ئابوورییەکەی دەکات لە لالیگا، بەڵام کاتێک سەرچاوەیەکی نزیک لە مێسی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دانوستانەکان، ئەوان پشتڕاستیان کردەوە کە هێشتا هیچ شتێکی نووسراو یان جددییان وەرنەگرتووە.

بە پێچەوانەوە، سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان لە بەرشەلۆنەوە بۆ "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"یان پشتڕاستکردەوە کە مێسی و باوکی ئەو پێوەرانە دەزانن کە لەسەر بنەمای ئەو پێشنیارە فەرمییەی کە بۆیان کراوە.

یانەی بەرشەلۆنە پلانی هەیە یەک یۆرۆ زیاتر لە مووچەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بدات بە مێسی بۆ ئەوەی لیۆ لە سەرەوەی مووچەی یانەکە بمێنێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت زیاتر هەنگاو بنێت لەسەر گرێبەستەکەی مێسی تاوەکو رەزامەندی لەسەر پلانەکەی لەلایەن لالیگاوە پشتڕاست نەکرێتەوە، کە لەوانەیە هەفتەی داهاتوو لە دوایین یاریدا بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب