کوردستانی
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بەهۆی ئەوەی ویستراوە پشکنینی پلەی گەرمی بۆ هاوڵاتییەک ئەنجام بدرێت دەمەقاڵێ لەنێوان کارمەندانی پرسگە و هاوڵاتییەکە روویداوە کەسەکە تەقەی کردووە.
دکتۆر لاوەند سەردار، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنها دەمەقاڵێ لەنێوان کارمەندانی پرسگە و هاوڵاتییەک روویداوە بەو هۆیەوە هاوڵاتییەکە تەقەی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژانە ئەو دەمەقاڵێیانە هەر روودەدەن لەنێوان کارمەندان و هاوڵاتییان شتێکی ئاساییە".
باسی لەوەشکرد "کەمێکی دیکە لە راگەیاندراوێکدا سەرجەم زانیارییەکان سەبارەت بە رووداوەکە ئاشکرا دەکەین".