خولەکانی جیهان

نیمار پێچەوانەی راهێنەرەکەی دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیمار پێچەوانەی راهێنەرەکەی دەبێتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر

نێیمار، تەمەن 31 ساڵ، لەگەڵ هەموو هاوڕێکانی لە یارییەکەی ستراسبۆرگ لە ئێوارەی رۆژی شەممە ئامادەنەبوو، کە تیایدا تیپەکە تاجی نازناوی خولی فەڕەنسی وەرگرت.

لە لایەکی ترەوە، هەموو یاریزانە پێکراوەکان بۆ ماوەیەکی درێژ هاتن بۆ پاڵپشتی کردنی هاوڕێکانیان لە یاریگای ستراسبۆرگ لە یارییەکەدا کە کۆتایی هات (۱-۱).

کاتێک پرسیار لە نیمار کرا بۆچی ئەستێرە بەرازیلییەکە ئامادە نەبوو، کریستۆف گالتێر وەڵامی دایەوە کە کێشەی جووڵەی هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا، نێیمار جونیەر رۆژی دواتر لە مۆناکۆ ئامادەبوو لە پێشبڕکێی خێرای فۆرمۆلا ۱، کەمتر لە 24کاتژمێر دوای نازناوی تیمەکەی.

لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی "RMC Sports"، ئەوەی خستۆتەڕوو یاریزانە بەرازیلییەکە ئەنجامی داوە گوماناوییە و نیشانەی پرسیار دەخاتە بەردەم ئەو پاساوانەی کە راهێنەری پاریس پێیداوە.

تۆڕی فەڕەنسی رایگەیاند: چۆن نێیمار رووبەڕووی کێشەیەک بووەوە لە گواستنەوە بۆ ناو شارێکی فەڕەنسا و دوای چەند کاتژمێرێک گەشتی کرد بۆ دەرەوەی سنوور بۆ شانشینی مۆناکۆ؟

نێیمار جونیەر لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردووەوە لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە بەهۆی پێکانی جومگەکەیەوە کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

ئەم پێکانە دەستپێکی سەرسوڕهێنەری نێیمار جونیەر بۆ وەرزەکە تێکداوە و لە هەموو پێشبڕکێکاندا 18 گۆڵ و 17 یاری تۆمارکردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب