خولەکانی جیهان

دیمبلی چۆن باسی گەڕانەوەی میسی دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیمبلی چۆن باسی گەڕانەوەی میسی دەکات؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یاریزانی باڵی فەڕەنسی عوسمان دێمبێلی باس لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان دەکات بۆ بارسا لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لە مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و بەپێی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی، مێسی نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی.

دێمبێلی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "تێلفۆوت"ی فەڕەنسی وتی: میسی ئەفسانەی تەواوی بەرشەلۆنەیە. ئەو یاریزانێکی ناوازەیە.

مێسی هەمیشە لە دۆخێکی باشدایە، گۆڵ تۆمار دەکات و یارمەتی دەدات، هەمیشە لە بەرزترین ئاستدایە، بۆیە بینینی ئەو جارێکی دیکە لەگەڵ ئێمە یاری دەکات زۆر نایاب دەبێت.

یانەی بەرشەلۆنە هێشتا چاوەڕێی پەسەندکردنی کۆتایی پلانە ئابوورییەکەی دەکات لەلایەن لالیگاوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستی نوێ، لەوانە واژۆکردنی مێسی ئەگەر رازی بێت بە گەڕانەوە بۆ بارسا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەستەکەی دێمبێلی نوێ بکاتەوە کە لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت، بۆ ئەوەی لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یاریزانە فەڕەنسییەکە دووربکەوێتەوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب