کوردستانی

قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ھاووڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێدەکات لەبەر ھەستیاری دۆخەکە و مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەر شوێنێکن بگەڕێنەوە ماڵەکانتان و بەم ھەنگاوە خۆتان و خێزانەکانتان لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات "ئەگەر خەڵک ھاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت نەبێت رەنگە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە داواتان لێ دەکەین پابەندی ئەو رێکار و بڕیارانەبن کە راگەیەندراوە و بەتەواوی سەلامەتی تەندروستیتان بپارێزن".

 وتی "تکاتان لێدەکەین لە ھەستیاری رەوشەکە تێبگەن ئەم ماوەیە ھەموو جموجوڵێک رابگرن لە ھەر شوێن و جێگەیەکن خۆتان بگەیەننەوە ماڵەکانتان و تا دەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە".

ئاوات محەمەد وتیشی "داواتان لێدەکەین متمانەتان بە دامەزراوەکانی حکومەت ھەبێت دڵنیابن ھەرچی پێویستی بێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر تەنیا پێویستیمان بە ھاوکاری ئێوەیە، تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستتیەکان بن و دووبارەی دەکەینەوە لە ماڵەکانتان بمێننەوە".
Qaiwan
Qaiwan