خولەکانی جیهان

بڕیارەکەی میسی رێگری لە گەڕانەوەی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارەکەی میسی رێگری لە گەڕانەوەی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

بڕیارەکەی میسی رێگری لە گەڕانەوەی دەکات بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

بەرشەلۆنە تووشی شۆک بوو لە کاتی هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لە مێرکاتۆی هاویندا.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لە مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و بەپێی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی، مێسی نزیکە لە جێهێشتنی بۆ شوێنێکی نوێ.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی رایگەیاند: مێسی لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات دوای ئەوەی نازناوی خولی فەڕەنسای لەگەڵ پاریس بەدەست هێنا.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە مێسی پێشنیارێکی لە هیلالی سعودیەوە وەرگرتووە و لە چەند کاتژمێری رابردوودا پێشنیاری دیکەشی وەرگرتووە، بەڵام پێشنیاری بەرشەلۆنەی تێدا نییە.

ئەو روونیکردەوە کە بەرشەلۆنە ئێستا ناتوانێت بە فەرمی و کۆتا پێشنیار بکات بۆ مێسی، چونکە بڕیارەکەی بەرشەلۆنە پشت دەبەستێت بە بۆچوونی یانەکە لە پلانی ئابووری.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پشتڕاستی کردۆتەوە کە مێسی نایەوێت و ناتوانێت چیتر چاوەڕێی بەرشەلۆنە بکات، ئەمەش وادەکات ئەم هاوینە گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە قورس بێت.

جێی ئاماژەیە تۆڕی فۆت مێرکاتۆی فەڕەنسی دوێنێ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانەی نزیکن لە میسی و باوکی و بریکارەکەی رازی بوون بە پێشنیارەکەی هیلالی سعودی بە بەهای 1.2 ملیار یۆرۆ لە ماوەی دوو ساڵدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن