خولەکانی جیهان

ریال مدرید شوێنگرەوەی بەنزیما دەست نیشان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید شوێنگرەوەی بەنزیما دەست نیشان دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی ریال مەدرید هەوڵدەدات هێرشبەرێکی نوێ لە مێرکاتۆی هاوینەدا بگوازێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی داهاتووی یاریزانی فەڕەنسی کەریم بنزیما روون نییە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییانە ئاماژە بەوە دەکەن کە بێنزیما بیر لەوە دەکاتەوە ئەو پێشنیارەی سعودیە قبوڵ بکات کە پێی گەیشتووە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە هاویندا جێبهێڵێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئەو ناوانەی کە لە رۆژانی رابردوودا بۆ پشتیوانیکردنی هێرشبەری مێرینگی بڵاوکراونەتەوە بریتین لە هاری کەین (تۆتنهام) ، جۆزێلۆ (ئیسپانیۆل) و ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ (لیڤەرپوول).

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دواییانەدا ناوێکی بەرچاویان لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لاوتارۆ مارتینێز و ئینتەر میلان هەبوو کە وەرزێکی گەورەی هەبوو و دەرفەتی بردنەوەی خولی چامپیۆنسلیگی هەیە.

ریال مەدرید ناچارکراوە زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ و هەرچەندە ژمارەکە زۆرە، بەڵام گرێبەستەکە بۆ مێرینگی پێویستە، لاوتارۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان تا هاوینی 2026 واژۆکراوە.

 مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند: ئەمە یەکەم جار نییە کە ریال مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی لاوتارۆ دەدات، بەڵام ئەمجارە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لەوانەیە راکێشرێت بۆ شوێنێکی سەرەتایی لە یانەی مێرینگی
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن