ئابووری

مەوداپرێس زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە بڵاو دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەوداپرێس زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە بڵاو دەکاتەوە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی دابەشکردنی مووچەی چوار مانگی پێشمەرگە هەیە کە بەپێی ئەو دەنگۆیانە بێت مووچەی هەر چوار مانگەکە پێکەوە دابەش دەکرێت

مەوداپرێس سەبارەت بەو بابەتە پەیوەندیی بە باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە پەرلەمانی کوردستان کرد و لەوبارەیەوە بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئێمە وەک لیژنەی کاروباری پێشمەرگە تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێکمان سەبارەت بەو بابەتە بەدەست نەگەیشتووە".

باڵانبۆ محەمەد وتیشی "پێشتر هەوڵی ئەوە دراوە کە ئەو مووچانەی کە لای حکومەتی عیراقیە بۆ پێشمەرگە بەگەڕێتەوە، بەڵام حکومەتی عیراقی وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت هیچ مووچەیەک لای ئێمە نیە بەڵکو هەمووی لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی 2014وە مووچەی چەندین مانگی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدرا حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریدا ئەو مووچانە پاشەکەوت بکات.
Qaiwan
Qaiwan