خولەکانی جیهان

ئەنچیلۆتی داوای شوێنگرەوەی بەنزیما دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆتی داوای شوێنگرەوەی بەنزیما دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راهێنەری ئیتاڵی کارلۆ ئەنچێلۆتی داوای لە یانەی ریال مەدرید کردووە گرێبەستی هێرشبەرێک بۆ شوێنگرەوەی کەریم بەنزیما رابگەیەنن.

ئەنچێلۆتی هەوڵدەدات لە وەرزی داهاتوودا جێگرەوەیەک بۆ یاریزانی فەڕەنسی کەریم بنزیما دەست نیشان بکات، دوای ئەوەی رۆشتنی ماریانۆ دیازی پشتڕاستکردەوە کە لەوەتەی چووەتە ناو یانەکەوە هیچ گەڕانەوەیەکی ئەرێنی پێشکەش نەکردووە.

بەگوێرەی بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی "El Chernjito"، ئەنچێلۆتی داوای کردووە هێرشبەری بەڕازیلی ڕیچارلیسۆنی یانەی تۆتنهام لە هاوینی داهاتوودا پەلکێش بکەن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەنچێلۆتی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مدرید کۆبوویەوە و پێی گوتووە کە دەیەوێت ڕیچارلیسۆن بهێنێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە.

راپۆرتەکان پشتڕاستی ئەوە دەکەن کە یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئیسپانیۆل گفتوگۆی کردووە، لەوانە هێرشبەری ئیسپانی جۆزێلۆ ماتۆ دوای ئەوەی یانەی کەتەلۆنیا رەوانەی بەشی دووەم کرا.

بەڵام پێدەچێت ئەنچێلۆتی هەوڵ بدات پێگەی ڕیچارلیسۆن لە ریزەکانی سپۆرس بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە هاویندا گرێبەستی لەگەڵ بکرێت بۆ مێرینگی.

ریچارلیسۆن لەو ئاستەدا یاری نەکردووە کە چاوەڕوان دەکرا لەم وەرزەدا لە یانەی تۆتنهام، بۆیە جێهێشتنی ئەو قەیران نابێت بۆ یانە ئینگلیزییەکە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن