خولەکانی جیهان

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی میسی دەست نیشان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی میسی دەست نیشان دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

پاریس سان جێرمان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی ریال مدرید واژۆ بکات لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو.

ئەمە پەیوەندی بە مارکۆ ئەسێنسیۆ یاریزانی باڵی ڕیال مەدرید هەیە، کە بڕیاریدا مێرینگی جێبهێڵێت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزەکەدا کۆتایی دێت، چونکە هیچ رێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئەسێنسیۆ لە ئێستادا لە نێوان دوو بژاردەدا سەرلێشێواوە، پاریس سان جێرمان یان ئەستۆن ڤیلا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەسێنسیۆ پێی خۆشە بڕوات بۆ پاریس، بەڵام ئەستۆن ڤیلا هێشتا گەشبینە سەبارەت بەو یاریزانە، لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ ئەسێنسیۆ، پاریس سان جێرمان پشت بەو رۆڵە بەرچاوە دەبەستێت کە لە پارک دێس پرینسدا هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ رۆشتنی لیۆنێل میسی.

لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس، هەروەها پەیوەندییەکی تایبەتی هەیە لەگەڵ جۆرج مێندێس، بریکاری ئەسێنسیۆ، کە دەبێت ئاسانکاری بکات بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.

ئەسێنسیۆ پەیوەندییەکی تایبەتی هەیە لەگەڵ هەندێک لە ئەستێرەکانی پی ئێس جی، وەک دوو یاریزانی سێرجیۆ ڕامۆس و ئەکراف حەکیمی و هاوڕێکانی پێشووی ریال مەدرید، هەروەها فابیان رویز،لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

لە هەمان کاتدا، ئەستۆن ڤیلا بیرۆکەی واژۆکردنی ئەسێنسیۆ رەت ناکاتەوە، پشت بە سەرنجڕاکێشی یاریکردن لە خولی پریمەرلیگ دەبەستێت، کە ئەسێنسیۆ زۆر فریو دەدات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن