خولەکانی جیهان
کەریم بەنزیما پەیامێکی گرنگی بە یانەکەی داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ چوارشەممە وردەکاری نوێی پەیوەندیدار بەو پێشنیارەی سعودیە ئاشکرا کرد کە لەلایەن کەریم بنزیما، ئەستێرە و کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید وەرگیراوە.
گرێبەستەکەی بێنزیما لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، چونکە پێشتر هەردوو یانە رێککەوتبوون لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەبێ واژۆکردنی فەرمی.

بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەکانی دوێنێ، یاریزانەکە بە ریال مەدریدی راگەیاندووە کە بیر لە پێشنیارەکەی سعودیە دەکاتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوە لە ئەوروپا، ئاشکرایکرد کە ریال مەدرید چاوەڕێی ئاماژەی بنزیما دەکات و سەرەڕای هەموو ئەم هەواڵانە، وادیارە ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
رۆمانۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : کەریم بنزیما هەفتەی رابردوو پێشنیارە فەرمییەکەی لە خولی سعودیەوە وەرگرت پێش یارییەکەی سێڤیا.
بێنزێما لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکە دەکات و ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە.
وتیشی : ریاڵ مەدرید هێشتا ئامادەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بنزیما بۆ ماوەی یەک وەرز ئەگەر بیەوێت بمێنێتەوە.
ناوی کەریم بنزیما بەستراوەتەوە بە گواستنەوە بۆ یانەی ئیتیحاد جێدا، کە بەم دواییانە نازناوی خولی سعودیەی بەدەستهێنا.