خولەکانی جیهان

میسی لە ریگەی کام یانەیەوە دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی لە ریگەی کام یانەیەوە دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی فەڕەنسی هەواڵێکی سەرسوڕهێنەری بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئامانجی داهاتووی هێرشبەری ئەرجەنتینی پاریس سان جێرمان لیۆنێل میسی.

رۆژنامەی "L'Equipe" ئاماژە بەوە دەکات کە بەرشەلۆنە فێڵێکی نوێ دەکات بۆ ئەوەی مێسی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لەو قەیرانە داراییە تێبپەڕێت کە رووبەڕووی یانە کەتەلۆنییەکە بووەتەوە.

ئەو روونیکردەوە کە پلانەکە بریتییە لە گواستنەوەی میسی بۆ ئینتەر میامی لە هاوینی ئەمساڵدا بە قەرز بۆ بەرشەلۆنە بۆ ماوەیەک کە لە نێوان شەش مانگ بۆ 18 مانگ دەبێت.

ئەم چارەسەرە ساڵی rابردوو پێش ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنەوە rەتبکرێتەوە، بەڵام پێدەچێت لە ئێستادا بەردەست بێت.

rۆژنامەکە هەروەها دەڵێت ئەم سیناریۆیە rێگە بە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەدات لە ئاستێکی بەرزدا یاری بکات لە ئەوروپا بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ کۆپا ئەمریکا لە ساڵی 2024.

مێسی تەمەن 5 ساڵ پێشنیارێکی سەرنجڕاکێشی پێگەیشتووە بۆ گواستنەوە بۆ یانەیەکی سعودی، بەڵام زۆر دوو دڵە لە گواستنەوەی خێزانەکەی بۆ کەنداو.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پی ئێس جی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و هەموو ئاماژەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە مێسی دوای دوو ساڵ پاریس جێدەهێڵێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن