خولەکانی جیهان

حەکیمی داوای گەڕانەوە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەکیمی داوای گەڕانەوە دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ئەشراف حەکیمی پلانی گەڕانەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید ئاشکرا کرد.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حەکیمی ئاسوودە نییە لەگەڵ پاریس سان جێرمان لەبەر هۆکاری کەسی و پیشەیی.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، حەکیمی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ریال مەدرید لەگەڵ هاوڕێکەی لە یانەی سان جێرمان کیلیان مباپێ.

حەکیمی بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت دوای کۆتایی وەرزی داهاتوو، کاتێک ئێم باپی دەتوانێت پارک دێس پرینس بە خۆڕایی جێبهێڵێت.

تاکە بەربەست لەبەردەم جێهێشتنی حەکیمی لە پاریس سان جێرمان ئەوەیە کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، دەکرێت شتەکان ئەنجام بدرێن ئەگەر ریال مەدرید بە فەرمی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات، کە زۆر زۆرە بۆ ئەو یاریزانە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە