خولەکانی جیهان

هالاند دەستبەرداری چی نابێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هالاند دەستبەرداری چی نابێت؟
مەودا میدیا- سەباح خضر

هالاند دەڵێت دەستبەرداری گەورەترین خەونی خۆم نابم لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی.

هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئێرلینگ هالاند جەختی لەوە کردەوە کە سوورە لەسەر ئەوەی هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی یارمەتی یانەکەی بدات بۆ بردنەوەی سێ نازناوی مێژوویی لەم وەرزەدا.

مان سیتی تاجی نازناوی خولی پریمەرلیگی بردەوە و چاوەڕێی ئەوە دەکات رۆژی شەممە ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد ببێتەوە لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا پێش ئەوەی رووبەڕووی ئینتەرمیلان ببێتەوە لە یاری کۆتایی خولی چامپیۆنسلیگ.

هالاند لە لێدوانێکیدا کە لە لایەن ماڵپەڕی بی بی سی بڵاوکراوەتەوە وتی: زۆر سەرسوڕهێنەرە کە مێژوو بنووسم، تیمەکە ئیمزایان لەگەڵ کردم بۆ ترێبڵ و ئێمە نایشارینەوە.

هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ بە دیهێنانی ئەو خەونە، ئەمە گەورەترین خەونی منە کە دەمەوێت بەدەستی بهێنم و کۆڵ نادەم لەوە.

ئەوە ئاسان نییە، مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلان هەوڵ دەدەن ئێمە لەناو ببەن، دەبێت خۆمان ئامادە بکەین و باشترینمان پێشکەش بکەین.

ئێمە بە درێژایی وەرز بەدوای ئەرسناڵدا بووین هەتا ئەو کاتەی پاڵەوانێتییەکەمان بردەوە، و لە ئێستادا تیشک دەخەینە سەر یاری کۆتایی FA Cup و کۆتایی خولی چامپیۆنسلیگ.

سەبارەت بە خەڵاتە تاکەکەسییەکان لە وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ مان سیتی، ئەو وتی : ئەوە باشە و مانای ئەوەیە کە شتەکان بە راستی ئەنجام دەدەم.

چیتر ناتوانم بە شێوەیەکی ئاسایی بژیم، ئەمە ژیانی منە و گلەیی ناکەم، هەوڵ دەدەم چێژ لە هەموو ساتێک ببینم، بەرزییەکەم 196 سانتیمەترە و قژی زەردم هەیە، بۆیە بۆ هەرکوێ بڕۆم خەڵک دەمبینن.

ئەم وەرزە بە شێوەیەکی ئەرێنی گەشەم کردووە، کە گرنگە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی تەمەنم 22 ساڵە و گەشتێکی درێژم هەیە بۆ گەشەکردن.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد