خولەکانی جیهان

کێ بڕیار لە داهاتووی رامۆس دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێ بڕیار لە داهاتووی رامۆس دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

سێرجیۆ rامۆسی بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی داهاتوودا پەیوەندی بە گواستنەوە بۆ خولی سعودیە هەیە.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رۆژی هەینی رایگەیاند: بەرگریکاری ئیسپانی سێرجیۆ ڕامۆس لە یاریگای پارک دێس پرینس لە کۆتایی وەرزی ئێستادا (2022-2023) یانەکە جێدەهێڵێت.

رامۆس لە هاوینی 2121 بە خۆڕایی چووە ریزی یانە فەڕەنسییەکە و لە ریال مەدریدەوە بەشداری 57 یاری کردووە و پێنج گۆڵیشی تۆمارکردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوە لە ئەوروپا وتی؛ یانەکانی خولی سعودیە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دەستیان کردووە بە پەیوەندیکردن بە سێرجیۆ رامۆسەوە، لە کاتێکدا یاریزانەکە هێشتا باس لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەکات.

فابریزیۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: سێرجیۆ رامۆس بەمزووانە لەگەڵ خێزانەکەیدا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات، بەڵام تا ئێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە.

رامۆس لە بەیاننامەیەکدا بۆ ماڵپەڕی یانە فەڕەنسییەکە وتی: لەبەرکردنی درێسی سان جێرمان بۆ ماوەی دوو وەرز ئەزموونێکی زۆر باش بوو، سەرکێشییەکی لەبیرنەکراوم لە پاریس هەبوو، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم کە لێرەن بۆ پشتیوانی و خۆشەویستییان بۆ من.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب