خولەکانی جیهان

میسی 48 کاتژمێری ماوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی 48 کاتژمێری ماوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەفسانەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی کە لەگەڵ وڵاتەکەیدا تاجی نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەری بەدەست هێناوە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا گرێبەستەکەی بۆ یانەیەکی سعودیە واژۆ دەکات لە کاتێکدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسایە.

شاندێکی سعودیە لە ئێستادا لە پاریسە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە بگەڕێتەوە بۆ ریاز لەگەڵ ئەستێرە ئەفسانەییەکەی بەرشەلۆنە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان کۆتایی هات.

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئۆکاز" سعودیە، چاوەڕوان دەکرێت مێسی لە ماوەی 48 کاتژمێردا بگاتە ریاز، بەڵام رۆژنامەکە باس لە بەهای دارایی گرێبەستەکە و مووچەی یاریزانەکە ناکات.

رۆژنامەی "ئۆکاز" بە تەنها لە ژمارەی خۆیدا بوو کە لە 14ی ئازاری 2023 بڵاوکرایەوە، هەواڵی گەیشتنی جۆرج هۆراتیۆ مێسی، باوک و بریکاری کاروباری مێسی بۆ rیاز بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی کوڕەکەی چووە ماوەی شەش مانگەوە کە تیایدا مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەر یانەیەک گرێبەست واژۆ بکات، دوای ئەوەی وتووێژەکان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سان جێرمان راگیران.

ئۆکاز ئاماژەی بەوەدا کە باشترین یاریزانی جیهان پیشەی وەرزشی خۆی لە سعودیە تەواو دەکات بە هەنگاوەکانی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە گواستنەوەکانی زستانی رابردوودا چووە پاڵ ئەلناسر، بەتایبەتی دوای ئەوەی باوکی مێسی لە ماڵەکەی خۆی لە ریاز ئاگادارکرایەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ماڵی کوڕەکەی لە پایتەختی سعودیە.

وەزیری گەشتوگوزار ئەحمەد ئەلخەتیب مانگی رابردوو پێشوازی لە باڵیۆزی گەشتیاری سعودیە میسی کرد لەگەڵ خێزانەکەی و هاوڕێکانی لە دووەم سەردانیدا بۆ سعودیە بۆ چێژ وەرگرتن لە جوانترین شوێنە گەشتیاریەکانی سعودیە ئامادەبوون.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب