خولەکانی جیهان

مووچەی گرێبەستی ئەسینسو ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی گرێبەستی ئەسینسو ئاشکرابوو
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی پاریس سان جێرمان ئەمڕۆ یەکشەممە گرێبەستەکەی لەگەڵ مارکۆ ئەسێنسیۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید راگەیاند کە لە 30 ی مانگی 6 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بڵاوکرایەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەرەکان لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: پاریس سان جێرمان گرێبەستەکەی کۆتایی پێ هێنا بۆ ئەوەی ئەسێنسیۆ وەک یاریزانێکی ئازاد لەخۆبگرێت.

شارەزای گواستنەوەکە دەڵێت: وردەکارییەکانی کۆتایی بە شێوەیەکی زارەکی رێککەوتوون دوای و تووێژە پێشکەوتووەکانی نێوان هەردوولا و گرێبەستەکان لە رۆژانی داهاتوودا واژۆ دەکرێن.

ئاسێنسیۆ گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2027 لەگەڵ پاریس واژۆ دەکات و مووچەکەی دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا.

مارکۆ سەرنجی ئەستۆن ڤیلا و میلانی راکێشا، بەڵام پی ئێس جی هەڵبژارد و لویس کامپۆسی راوێژکاری وەرزشی پاریس لەم بڕیارەدا بڕیاردەر بوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان