خولەکانی جیهان

کەریم بەنزیما کەی ماڵئاوایی دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەریم بەنزیما کەی ماڵئاوایی دەکات؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هێرشبەری فەڕەنسی کەریم بنزیما گرێبەستی گواستنەوەی خۆی بۆ یانەی ئیتیحادی سعودی واژۆ کرد بۆ بە هێزکردنی ریزەکانی لە وەرزی داهاتوودا.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەمڕۆ دووشەممە، مێرینگی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە بێنزیما یانەکە جێدەهێڵێت دوای پیشەیەکی جیاواز کە 14 ساڵی خایاند لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەرەکانی ئەوروپا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : کەریم بنزیما بەشی سەرەکی گرێبەستەکەی بۆ ئیتیحاد واژۆ کردووە.

گرێبەستەکەی بێنزیما لەگەڵ ئیتیحاد تا مانگی حوزەیرانی 2025 بەردەوام دەبێت و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەخۆ دەگرێت.

مووچەی ساڵانەی کەریم بەنزیما نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لە ساڵێکدا، بە گرێبەستی بازرگانی و جیاوازیشەوە.

وتیشی : بنزیما رۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی ریال مەدرید دەکات و پاشان سەردانی سعودیە دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان