خولەکانی جیهان

دی یونگ کێشە دروست دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دی یونگ کێشە دروست دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە فرێنکی دی یۆنگ مشتومڕی لەسەر داهاتووی لە مێرکاتۆی هاوینەدا دروستکرد.

دی یۆنگ لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە جێهێشتنی بەرشەلۆنەوە هەبوو دوای ئەوەی یانەکە دەرگای فرۆشتنی کردەوە و مانچستەر یونایتدیش پێشنیاری واژۆکردنی گرێبەستی کرد، بەڵام یاریزانەکە مایەوە.

هەرچەندە بەرشەلۆنە سوورە لەسەر مانەوەی یاریزانەکە لە ماوەی داهاتوودا، بەڵام قەیرانی ئابووری هیچ شتێک مسۆگەر ناکات.

دی یۆنگ لە لێدوانێکی فەرمیدا بۆ فابریزیۆ ڕۆمانۆ وتی: هەست بە باشی دەکەم لە بەرشەلۆنە وەک هەمیشە.

ئەگەر هەموو شتێک بەو شێوەیە بڕوات کە پلانی بۆ دانرابوو، وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە دەمێنمەوە.

ناتوانیت بڵێیت من لە سەدا سەد دەمێنمەوە چونکە ئەو رێژەیە لە تۆپی پێ بوونی نییە، بەڵام پێموایە ساڵی داهاتوو لە بەرشەلۆنە دەبم.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب