خولەکانی جیهان

مباپێ بڕیارێکی گرنگ لە داهاتووی خۆی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپێ بڕیارێکی گرنگ لە داهاتووی خۆی دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ بەڕێوەبەرایەتی یانەکەی سەرسام کرد بەوەی کە نایەوێت گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی فەڕەنسی "L'Equipe"، ئێمباپی لە نامەیەکی فەرمیدا بەڕێوەبەرایەتی پاریس سان جێرمانی ئاگادارکردووەتەوە کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 کارا ناکات، بۆیە گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.

شارەزای بەناوبانگی گواستنەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ، روونیکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی پاریس سان جێرمان رازی نابێت بە جێهێشتنی ئێمباپێ بە خۆڕایی لە کۆتایی وەرزەکەدا، بۆیە ئەگەر گرێبەستێکی نوێ واژۆ نەکات دەیفرۆشن.

جێی ئاماژەیە فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید چەند رۆژێک لەمەوبەر بە یەکێک لە هاندەرەکانی راگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێمباپێ دەبێت، بەڵام ئەمساڵ نا، چونکە ریال پلانێکی داڕشتووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە خۆڕایی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا.

بەڵام بڕیارەکەی ئێمباپی لەوانەیە سیاسەتی ریاڵ مدرید بگۆڕێت و ناچاری بکات بچێتە هێڵی دانوستانەکان بۆ ئەوەی ئێمباپێ رابکێشێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا و هێزی هێرشبەری تیمەکە بەهێزتر بکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب