خولەکانی جیهان

سلڤا رەزامەندی پیشان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلڤا رەزامەندی پیشان دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

مان سیتی رەتی دەکاتەوە سیلڤا بفرۆشێت بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

مانچستەر سیتی پاڵەوانی سێ نازناوی ئەم وەرزە رەتی کردەوە گرێبەستی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆ بکات.

رۆژنامەی "Foot Mercato" رایگەیاند: کە پی ئێس جی گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕکردنی لەگەڵ دوو یاریزانی ئیتاڵی مارکۆ ڤێراتی و جیانلویگی دۆناروما پێشکەش کردووە لە بەرامبەر ئەوەی ئەستێرەی سیتی بێرناردۆ سیلڤا لەخۆبگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی پاریس هەوڵدەدات گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەدات بۆ بەشداریکردنی یاریزانە پورتوگالیەکە لەم گرێبەستەدا، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی یانەی مان سیتی هەوڵەکەی رەتکردەوە.

هەروەها روونیکردەوە کە بێرناردۆ سیلڤا بە پەرۆشە سەبارەت بە بیرۆکەی گواستنەوە بۆ یانە زەبەلاحەکانی پاریس، بەڵام ئەو پەیوەندی بە گرێبەستێکەوە هەیە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کە دوای دوو وەرز لە یانەکە بەسەردەچێت.

بێرناردۆ سیلڤا لە هاوینی 2017 لە مۆناکۆوە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب