خولەکانی جیهان

پاریس سانجێرمان نرخی مباپێ ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان نرخی مباپێ ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی پاریس سان جێرمان نرخی رۆشتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکەیان کیلیان مباپێی دیاری کرد لە کاتی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا.

بەگوێرەی راپۆرتە فەڕەنسییەکان، ئێمباپی رۆژی دووشەممە لە نامەیەکی فەرمیدا بە بەڕێوەبەرایەتی پاریسی راگەیاندووە کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 کارا ناکات، بۆیە گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، ریال مەدرید باشترین یانەیە بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئێمباپی لەم هاوینەدا، بەتایبەتی دوای رۆیشتنی کەریم بنزیما بۆ یانەی ئیتیحاد و پێویستی مێرینگی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تووڕەییەکی گەورە هەیە لەنێو پاریس سان جێرمان بەهۆی دزەکردنی وتارەکەی ئێمباپیەوە، ئەمەش تەنها دوو رۆژ دوای گرتە ڤیدیۆییە بەناوبانگەکەی فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کە تیایدا هەواداران بەڵێنیان داوە ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەخۆبگرێت.

رۆژنامەی ئیسپانیەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەڕێوەبەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان داوای 185 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ رەزامەندیدان لەسەر جێهێشتنی کیلیان مباپێ لەم هاوینەدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب