خولەکانی جیهان
لۆکاکۆ گەیشتە سعودیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
هێرشبەری چێڵسی رۆمێلو لوکاکو هەواڵی گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە بڵاوکردەوە.
هێرشبەری چێڵسی رۆمێلو لوکاکو هەواڵی گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێگەی گۆڵ، لوکاکو رۆژی دووشەممە سەردانی سعودیەی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی هیلال.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرە بەلجیکییەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشنیاری کردووە و لەو ماوەیەدا 25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بۆ هەر وەرزێک.
لوکاکو تا 30 ی مانگی 6 بە قەرز لەگەڵ ئینتەر دەمێنێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە بگەڕێتەوە بۆ چێڵسی، بەڵام داهاتووی هێشتا روون نییە، ئەمەش وای لێکرد هەڵبژاردەی گواستنەوەی بۆ سعودیە بدۆزێتەوە.
گۆڵ روونیکردەوە کە ئەو 25 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی لوکاکودا ناگونجێت، کە دەیەوێت پێشنیارێکی باشتر وەربگرێت، هەروەها یانەی هیلال ناچار دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ چێڵسی بکات بۆ چارەسەرکردنی گرێبەستەکە.
یانەی بلوز 50 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ ئەوەی رازی بێت بە فرۆشتنی لوکاکو و هیلالیش رەتی دەکاتەوە ئەو ژمارەیە بدات، بەڵام ئامادەیە گفتوگۆی لەسەر بکات.