خولەکانی جیهان

نیمار لە نێو پێکهاتەی خەونەکانی سعودیەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیمار لە نێو پێکهاتەی خەونەکانی سعودیەدایە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

رۆژنامەی ڕۆژئاوایی کاردانەوەی بەرامبەر چالاکییە بێ وێنەییەکانی یانەکانی سعودیە لە بازاڕی جیهانی گواستنەوەی یاریزانەکاندا کردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی زۆرێک لە ئەستێرەکان پەیوەست بوون بە گواستنەوە بۆ خولی پیشەیی رۆشن.

رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی ئینگلیزی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئەستێرەکانی یانە گەورەکانی سعودیە کە لە هاوینی ئەمساڵدا لەلایەن یانەکانی سعودیەوە کرا بە ئامانج.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرکەوتنی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هێرشبەری فەڕەنسی کەریم بنزیما بۆ یانەی ئیتیحاد تەنها سەرەتایە و یاریزانە گەورەکانی دیکە بەدوایدا دەکەون.

هەمان رۆژنامە، پێداچوونەوەی بۆ ناوی ئەو یاریزانانە کرد کە یانە سعودییەکان لەگەڵیان چوونە ناوەوە و ئەو یانەیەیان پێکهێنا کە چاوەڕوان دەکرا لە خولی سعودیە دەرکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی رۆیتەرز، پێکهاتەکە ئەم ناوانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

گۆڵپارێز: دەیڤد دی خیا

بەرگریکارەکان: سێرجیۆ رامۆس، کێپلەر پێپێ، کالیدۆ کۆلیبالی.

یاریزانی ناوەڕاست: کانتی - سێرجیۆ بوسکێتس - ریاز مەهرێز - سادیۆ مانێ.

هێرشبەرەکان: کریستیانۆ رۆناڵدۆ - نێیمار دا سیلڤا - کەریم بنزیما

پێکهاتەی خەونەکان
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب