خولەکانی جیهان

گۆندۆگان بەرشەلۆنە ناچار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆندۆگان بەرشەلۆنە ناچار دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین پێشکەوتنەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی ئیلکای گوندۆگان.

گرێبەستەکەی گۆندۆگانی تەمەن 32 ساڵ لەگەڵ یانەکەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە پێشنیاری واژۆکردنی گرێبەستی گۆندۆگانی بە خۆڕایی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیارەکەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی سێ وەرز بوو، کە ئەستێرە ئەڵمانییەکە هیوای بۆ دەخوازێت و لە یانە ئینگلیزییەکەیەوە نەگەیشت.

لەگەڵ ئەوەشدا، گۆندۆگان چاوەڕێی پێشنیارە باشترەکەی مانچستەر سیتی دەکات بۆ بەراوردکردنی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.

راهێنەری مانچستەر سیتی پێپ گواردیۆلا بە بەردەوامی پشت بە گۆندۆگان دەبەستێت لە هێڵی سەرەتایی و لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە.

بەرشەلۆنە چاوەڕێی بڕیارەکەی گۆندۆگان دەکات، کە ئایا گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی نوێ بکاتەوە یان بە خۆڕایی بڕوات، بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو دۆسیەیە دابخات.

یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت جێگرەوەیەک دەست نیشان بکات پێش ئەوەی گۆندۆگان بڕیار لەسەر پۆستەکەی بدات، بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە لە دەست نەدات کە ئەستێرە ئەڵمانییەکە بە خۆڕایی لەخۆبگرێت ئەگەر مانچستەر سیتی جێبهێڵێت.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب