خولەکانی جیهان

مباپێ چۆن باسی رۆشتنی میسی دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپێ چۆن باسی رۆشتنی میسی دەکات؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

شەڕی نێوان ئەستێرە فەڕەنسییەکە کیلیان مباپێ و پاریس سان جێرمان بەردەوام بوو دوای ئەوەی یاریزانەکە خواستی خۆی سەبارەت بە داهاتووی خۆی لە پارک دێس پرینس ئاشکرا کرد.

ئێمباپێ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی وتی: نەمگوتووە دەمەوێت خۆم بفرۆشم بە ڕیال مەدرید یان دەمەوێت بڕۆم.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: من تەنها پشتڕاستی دەکەمەوە کە لە گرێبەستەکەی ئێستادا هیچ بژاردەیەکی دیکە چالاک ناکەم.

گۆڵکاری میژوویی یانەی پاریس سانجێرمان ئەوەشی نەشاردەوە: هیچ شتێک لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەم رووی نەداوە و هەروەها وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان دڵخۆش بووم.

مباپێ لەسەر رۆشتنی میسی ووتی: تێنەگەیشتم بۆچی خەڵک دڵخۆش بوون کاتێک لیۆ مێسی یانەکەی جێهێشت، چونکە ئەو ئەفسانەیە، شایانی رێزە.

بەگوێرەی کیلیان مباپێ، کە تەمەنی 24 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پی ئێس جی لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بەم شێوەیە هەڕەشە لە یانە فەڕەنسییەکەی دەکات ریزەکانی بە خۆڕایی جێبهێڵێت، چونکە مافی ئەوەی هەیە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە لەگەڵ هەر یانەیەک کە بیەوێت گرێبەست واژۆ بکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب