خولەکانی جیهان

دوو بژاردە بۆ جێگرەوەی کەریم بەنزیما هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بژاردە بۆ جێگرەوەی کەریم بەنزیما هەیە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی ریال مەدرید لە وەرزی داهاتوودا بڕیاریداوە هێرشبەرێک بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، کە دەبێتە جێگرەوەی یاریزانی فەڕەنسی کەریم بنزیما.

بێنزیما دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزەکەدا ریال مەدریدی جێهێشت و بە گواستنەوەیەکی خۆڕایی چووە ریزەکانی یانەی ئیتیحاد.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید یاریزانی فەڕەنسی کیلیان مباپێ یان هاری کەینی ئینگلیزی نابێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو هێرشبەرەی کە یانەی ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ دەکات هێرشبەری ئیسپانی جۆزێلۆ ماتۆی ئیسپانییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ریاڵ مەدرید چاوەڕێی کۆتایی هاتنی پشووی نێودەوڵەتی دەکات بۆ راگەیاندنی گرێبەستەکە.

هەمان رۆژنامە ئەوەشی دەرخستووە:"بیرۆکەی لەخۆگرتنی ئێمباپی بە دڵنیاییەوە ریاڵ مەدرید فریو دەدات، بەڵام نایانەوێت بچنە ناو هیچ پێکدادانێک لەگەڵ پاریس سان جێرمان.

هەروەها فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مدرید، بەنیازە 200 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانێک کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا کۆتایی دێت.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی "سپۆرت" کاتەلۆنی، ناوی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس، سڕبیا دوسان ڤلاهۆڤیچ دەخاتە سەر مێزەکە.

ڤلاهۆڤیج، دەتوانێت بە شێوەی خواستن و بۆ یەک وەرز بەرانبەر بە 12 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتن بکات

یاریزانەکە گرنگی بەوە نادات کە وەرزی داهاتوو بە قەرز بچێتە دەرەوە، هێشتا گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس چارەسەر دەکات کە پێی باشترە بە 70 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب