خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە گرێبەستی چاوڕوانکراو ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە گرێبەستی چاوڕوانکراو ئەنجام دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە پشتڕاستی کردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی تەواو کردووە بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی لاوی یانەی ئەتلەتیکۆ پارانانسی بەڕازیلی لەخۆبگرێت لە کاتی مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.

یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ ڤیتۆر رۆکی تەمەن 18ساڵ ئیمزا بکات بۆ ئەوەی لە داهاتووییەکی دووردا سەرکردایەتی هێرشەکەی یانەکە بکات و یارمەتی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بدات لە وەرزەکانی مانەوەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە کامپ نۆو.

بەگوێرەی رۆژنامەی "AS"ی ئیسپانی، سکرتێری تەکنیکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە، دیکۆ رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە تەواوکردنی گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی بارسادا، ئەمەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشانەی کە لەگەڵ بەرپرسانی پارانسێنس و بریکاری یاریزانەکەدا بەستراونەتەوە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گرێبەستەکەی رۆکی بە فەرمی رانەگەیەنراوە، مەگەر پارەی پێویست نەبێت بۆ تۆمارکردنی لە لیستی وەرزی نوێدا.

هەمان راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی ئابووری بەرشەلۆنە پێویستی بە فرۆشتنی لانیکەم سێ یاریزان هەیە بۆ تۆمارکردنی گرێبەستی نوێ.

پێشبینی دەکرێت بەهای گرێبەستەکەی رۆکی بەلایەنی کەمەوە 40 ملیۆن یۆرۆ بێت، کە بە سێ بەش دەدرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب