خولەکانی جیهان

ریال مدرید چاوەڕێی پاریس سانجێرمان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید چاوەڕێی پاریس سانجێرمان دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵوێستی پاریس سان جێرمانی ئاشکرا کرد سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانی فەڕەنسی کیلیان مباپێ بە ریال مەدرید.

پەیوەندییەکانی پاریس لەگەڵ یانەی ریال مدرید بە باشترین کاتەکاندا تێپەڕ نابن، دوای ئەوەی مێرینگی هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ ئێمباپی واژۆ بکات پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2022 نوێ بکاتەوە.

ئێمباپی بە پی ئێس جی راگەیاند: کە هیچ نیازێکی نییە گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە کە لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا کۆتایی دێت.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پی ئێس جی دەیەوێت لەم هاوینەدا لە ئێمباپێ رزگاری ببێت و مەرجی ئەوەی هەیە 200 ملیۆن یۆرۆ بەدەست بهێنێت بۆ فرۆشتنی.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، پاریس سان جێرمان گرنگی بە فرۆشتنی ئێمباپێ نادات بە ریال مەدرید یان بە هیچ یانەیەکی تر.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس سان جێرمان باشترین پێشنیار قبوڵ دەکات بۆ فرۆشتنی ئێمباپی، بۆیە ئەگەر یاریزانەکە بیەوێت بڕوات بۆ ریال مەدرید، ئەوا دەبێت مێرینگی باشترین پێشنیار بکات.

هەرچەندە پەیوەندی نێوان هەردوو یانەکە باش نییە، بەڵام پارەکە دەتوانێت هەموو شتێک چاک بکاتەوە، بەپێی رۆژنامەی ئیسپانی.

ریال مەدرید چاوەڕێی ئەوە دەکات کە پاریس سان جێرمان بە فەرمی ئێمباپێ بۆ فرۆشتن پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بتوانن دەست بکەن بە ئامادەکاری بۆ کڕینی گرێبەستەکەیان. یانەکە ئامادەیە بجوڵێت، بەڵام نایانەوێت بچنە مەزادکردن لەگەڵ یانەکانی دیکە، بۆیە بۆچوونی یاریزانەکە لەو بارەیەوە بڕیاردەر دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب