خولەکانی جیهان
مانچستەر یونایتد رێگە لە ریال مدرید دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
بەڕێوەبەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد لە پێشبڕکێکە کشایەوە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی پێشەنگ لەم هاوینەدا.

رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی رایگەیاند: یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریدا لە گرێبەستەکەی لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام هۆتسپەر بکشێتەوە.
بڕیارەکەی یانەی سوور بەهۆی بۆچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە هاتووە کە داواکارییەکانی دانیێل لێڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام بۆ رێگەدان بە رۆشتنی کەین "ناڕاستەقینە"یە، بەتایبەتی لە کاتێکدا گرێبەستەکەی یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی یانەی تۆتنهام پێشتر 100 ملیۆن پاوەندی دانابوو بۆ رەزامەندیدان بە جێهێشتنی هاری کەین لە یانەکە.
کەین وەرزێکی گەورەی لەگەڵ تۆتنهام هەبوو، بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ لە خولی پریمەرلیگ، وە دووەم بوو لە لیستی گۆڵکارەکان لە دوای ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی.
جێی ئاماژەیە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ هاری کەین یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمپانیای مێرکاتۆی ریال مەدرید کە بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێت، ئەوەی یاریزانی فەڕەنسی کەریم بنزیما رۆیشت بۆ ئیتیحاد بۆ ئەزموونێکی نوێ لە خولی سعودیە.