خولەکانی جیهان

پاریس نرخێکی ناوازە بۆ ریال مدرید ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس نرخێکی ناوازە بۆ ریال مدرید ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

نرخێکی ناوازە لە پاریسەوە بۆ فرۆشتنی ئێمباپێ بە ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت.

بەرپرسانی پاریس سان جێرمان بیر لەوە دەکەنەوە ئەستێرەی فەڕەنسی کیلیان مباپێ لەم هاوینەدا پارک دێس پرینس جێبهێڵێت.

ئێمباپی رۆژی سێشەممە رایگەیاند: لە نامەیەکی فەرمیدا بەڕێوبەرایەتییەکەی پاریسی ئاگادارکردووەتەوە کە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 کارا ناکرێت، بۆیە گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ESPN، پی ئێس جی گوێ لە پێشنیارەکانی بۆ کڕینی ئێمباپی ناگرێت لەم هاوینەدا، مەگەر ئەوەی کە بەلایەنی کەمەوە 150 ملیۆن یۆرۆ بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژمارەیە بۆ هەموو یانەکان جێبەجێ دەکرێت جگە لە ریال مەدرید، کە لەلایەن پی ئێس جیەوە داوای دەکرێت، نرخێکی نائاساییە کە کەمێک بەرزترە لە کرێی پێویست.

ئەو گوتیشی ئەم بڕیارە بەهۆی گرژییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانەیە، کە لەوەتەی ریال مەدرید لە ساڵی 2021 ەوە هەوڵی داوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئێمباپێ، دوو پێشنیاری کردووە، یەکێکیان 180 ملیۆن یۆرۆیە و دووەمیان 200 ملیۆن یۆرۆیە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب