خولەکانی جیهان

ریال مدرید کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید کشایەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ریاڵ مەدرید لە پێشبڕکێکە کشایەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی تایبەتی هێرشبەر لە گواستنەوەی هاوینەدا.

یانەی ریال مەدرید هەوڵدەدات لەم هاوینەدا هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەستێرەی فەڕەنسی کەریم بنزیما رۆیشت بۆ خولی سعودی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: ریال مەدرید لە پێشبڕکێکە کشایەوە بۆ واژۆکردنی  گرێببەست لەگەڵ کای هاڤەرتز بە ڕێژەی 100٪.

یەکەم پێشنیاری ئەرسناڵ بۆ کڕینی کای هاڤێرتز رەتکرایەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن و مەرجەکانی نێوان هەردوولا رێککەوتوون.

چێڵسی داوای نزیکەی 75 ملیۆن پاوەند دەکات، بەڵام لە گرێبەستەکەی هاڤێرتز نەرمن و ئەرسناڵ سوورە لەسەر مۆرکردنی گرێبەستەکە.

هەروەها بایەرن میوننشن پرسیار لە بارودۆخی هاڤەرتز دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی فەرمی نەکردووە و هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر چارەنووسی یاریزانەکە دەدات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان