خولەکانی جیهان

هەڕەشە لە چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڕەشە لە چاڤی راهێنەری  بەرشەلۆنە دەکرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هێربێرت هاینەر سەرۆکی یانەی بایرن میونخ لێدوانی لەسەر لێدوانەکانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە چاڤی هێرناندیز سەبارەت بە جۆشوا کیمیچ، ئەستێرەی یانە زەبەلاحەکانی باڤاریا دا

هاینەر لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا وتی: تێناگەم بۆچی ئەوان بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی خراپ لەگەڵ یاریزانەکانمان دەجوڵێن کیمیچ بەردی بناغەی ئێمەیە و لە پلانەکانی داهاتووماندا.

بەرشەلۆنە هەوڵدەدات قەرەبووی رۆشتنی سێرجیۆ بوسکێتسی ئیسپانی بکاتەوە، یەکێک لە ئەفسانەکانی جێگرەوەی ناوەندی ئەو یانەیە لە هاوینی مێرکاتۆ.

بەم دواییانە چااڤی دەربارەی کیمیچ وتی: ئەوم لە قەتەر بینی و قسەمان کرد، وتی حەزی لە منە. بەڵام لە ئێستادا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەیەکی دیکەدایە.

کیمیچ گرێبەستی لەگەڵ بایەرن میونخ هەیە و هەموو شتێک پشت بە خواستی ئەو دەبەستێت، سەیری لیڤاندۆڤسکی بکە، ئەو لەگەڵ ئێمە گرێبەستی واژۆ کردووە چونکە دەیەوێت لێرە یاری بکات.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوای هەشت ساڵ یانەی باڤاریای جێهێشت و لە ساڵی 2022 چووە پاڵ یانەی کەتەلۆنیەکە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب